نیشانەکانی ژەهراوی بوون

بەهۆی ئەو ماددانەی مرۆڤ ڕۆژانە بەکاری دەهێنێت، دووچاری ژەهراوی بوون دەبێتەوە و چەند نیشانەیەک لە لاشەیدا دەردەکەون کە ئاماژەیە بۆ ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ماددە ژەهرەکان لە هەموو شوێنێکی دەورووبەری مرۆڤدا بڵاوبووەتەوە وەک، هەوا و خۆراک و ئەو کەلوپەلانەی بەکاریدەهێنێت، ئەمەش دەکرێت وا بکات ژەهرەکان لە لاشەدا کەڵەکە ببن و مەترسی بن بۆ چەند جۆرێکی نەخۆشی.

 

چەند نیشانەیەک دەستیشان کراون کە لەو ڕێگەیەوە ئەو کەسانەی ژەهراوی بوون هەستی پیدەکەن وەک:

 

-زوو زوو تووشی قەبزی بوون و ئازاری گەدە.

-زاکیرە و مێشک باش نیە و ناتواندرێت تەرکیز بکرێت لە بەیانیاندا.

- ئارەق زۆر کردنەوە.

- ئازاری جومگە و ماسولکەکان زۆر و بەردەوامن.

-پەڵە لەسەر پێست دەردەکەوێت، کە ئەمەش دەکرێت بەهۆی ماددەی پاککەرەوەی تیژ و بەهێزەوە ڕووبدات.

-باش نەخەوتن.

-هەرچەندە جوڵەش زۆربێت بەڵام کێش زیاد دەکات.

 

بۆ پاكبوونەوەی لاشە لە ژەهرەکان دەتواندرێت ڕۆژانە بڕی پێویستی ئاو بخورێتەوە، هەروەها کەرەوز و مەعدەنوس بخرێتە سیستمی خواردنەوە، هەروەها خواردنی سەوزە و میوە زیاتر بکرێت.

 

برۆبایۆتیك لە سیستمی خۆراکیدا زیاتر بکرێت، هەر ماددەیەكی پاککەرەوە یان جوانکاریی کە بەکاردەهێندرێت باشتروایە سروشتی بێت.