"ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووینەوە بەڵام ئیرادەی خۆمان پاراست"
نەورۆز عەبۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگالەوە قسەی کرد و ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە لەو کاتەوە بەردەوامن.
فەریال محەمەد
حەلەب- لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، لە ئەنجامی ئەو پلانانەی کە ساڵانێکە داڕێژران، هێرشێکی هەمەلایەنە بۆ سەر شەنگال ئەنجامدرا، ئهم هێرشه لهلایهن داعشهوه و لهبهرچاوی ههموو وڵاتانی جیهان ئهنجامدراوه، نەورۆز عەبدۆ، وتەبێژی یەکێتی ژنانی ئێزدی لەو بارەیەوە قسەی بۆ نوژنها کرد و وتی: ئێمە وەک گەلی ئێزدی ئەو کاتەمان لەبیرە کە ئەم کۆمەڵکوژییە لەسەر شەنگال ئەنجامدرا، هەست بەو ئازارە دەکەین، ئەو کۆمەڵکوژییەش وەک زۆرهێرش و کۆمەڵکوژییەکانی تر برینی قووڵی لە دڵماندا دروستکرد، هەروەها ڕۆژێکی تاریکە بۆ ئێمە، ئەم هێرشە ٧٤هەمین فەرمانە بۆ سەر شەنگال، بەڵام فەرمانەکە لە ساڵی ٢٠١٤ گەورەترین فەرمان بوو لەسەر گەلەکەمان لە شەنگال.
"هەمووان لە شەنگال ئامانج بوون"
نەورۆزعەدۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاتێک ئەم هێرشانە بۆ سەر شنگال ڕوویاندا، پێشمەرگە هەڵات، چەکەکانیان لە دەستی خەڵک برد بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، خەڵکی شنگال بێ پارێزگاری مانەوە، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال، لە هەمان کاتدا ڕەزامەندی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و حکومەتی عێراق و پەدەکەش هەبوو، ئەم هێزانە ڕێگایان خۆشکرد و دەرفەتی چوونە ناو شنگالیان بە داعشدا، بەڵام هێزەکانی گەریلا و یەژاستار پاڵپشتی خەڵکی شنگالیان کرد و ڕێگەیان نەدا داگیرکەران بە ئاسانی بچنە ناو شنگالەوە، دوای هێرشی داعش گەلی ئێزدیمان خۆیان ڕێکخست بەهەمان شێوە هێزی یەبەشە و یەژەشەیان لە دژی داگیرکاری دروستکرد. تا ئازادیمان بەدەستهێنا چەندین شەهیدمان بەخشی و زۆر پێشەنگ لە پێکهاتەی ئێزدی شەهید بوون.
لە کۆتایی قسەکانیدا نەورۆز عەدۆ وتی: وەک ژنێکی ئێزدی بانگەوازی بۆ هەموو ژنانی جیهان دەکەم و دەڵێم ئەو ئەشکەنجەیەی لە ژنانی ئێزدی کرا، بەسەر هەموو ژنانی جیهان کراوە و ئەوە سوکایەتییە بە هەموویان. پێویستە ژنان لە هەموو شوێنێکی جیهان ئاگاداری هێرشەکان بن بۆ سەر خۆیان، ئاگاداری یەکتر بن و ڕێگە نەدەن بەو ئاسانییە مافەکانیان لێ بسەندرێتەوە.