دژی بڵاوکردنەوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر ڕەیسی هێزە ئەمنییەکان هەڕەشە دەکەن

هەنگامە چۆبین و ڕۆجا چۆبین، دایک و پوری ئارتین ڕەحمانی، کە یەکێکە لەو گەنجانەی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیانی لەدەستدا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر کوژرانی ئیبراهیم ڕەیسی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢١ی ئایار، فواد چۆبین، مامی ئارتین ڕەحمانی، کە یەکێکە لەو گەنجانەی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشە لە هەنگامە چۆبین و ڕۆجا چۆبین، دایک و پوری ئارتین ڕەحمانى کراوە، بەهۆی بڵاوکردنەوەى ناوەڕۆک سەبارەت بە گیان لەدەستدانى ئیبراهیم ڕەئیسی، کە هەڕەشەکە بەم شێوەیەیە، " ئەمە دوا هۆشدارییە، ئەگەر شتێکتان پۆست کرد، دڵخۆش بن بەهۆی ڕووداوەکەی سەرۆکەوە، ئێمەش بەزەییمان بەرامبەر منداڵەکانتان نابێت، هەموویان دەکوژین".

 

لە درێژەدا فواد چۆبین نووسیویەتی: ویستم بڵێم بە هەڕەشەکردن تەنها زیاتر توڕەمان دەکەن، بێدەنگمان ناکەن، هەروەها دڵخۆشین بە کۆچی دوایی هەر یەکەتان، ئێمە وەستاوین. تا لە ناوچوونی کۆماری ئیسلامی درێژە بە ڕێگای خۆمان دەدەین"

 

جێی ئاماژەیە، دوای ئەوەی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و گیان لەدەستدانی خۆی و شاندی یاوەری، محەمەد موحدی ئازاد، داواکاری گشتی ئێران ڕایگەیاند، "ئەوانەی کە بە خراپ تۆڕی ئەلیکترۆنی سەبارەت بەم ڕووداوە بەکاردەهێنن و هەوڵی تێکدانی دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵگە عەقڵی گشتی دەدەن، بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پێچەوانە لە ڕاستیدا درۆ و سووکایەتی بڵاودەکەنەوە، بەپێی ڕێساکان ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر و خۆپارێزی دەگیرێتەبەر لە بەرامبەریان".