"نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ئەنفلنۆنزای باڵندەوە مردار بوونەتەوە"

بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەی نەورەسەکان لە شارۆچکەی دوکان دەرکەوت هۆکارەکەی ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٩ی ئایار ژمارەیەکی زۆر نەورەس لە زێی بچووک لە شارۆچکەی دوکان مرداربوونەوە و دوای ئەو ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری مرداربوونەوەی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ ٢٢ی ئایار ئەنجامەکەی ئاشکرا کرا.

 

سامر حەبیب حەمزە خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە هۆکاری گیان لە دەستدانی نەورەسەکانی شارۆچکەی دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەی نەورەسەکان دەرکەوت ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێنمایمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی ڤێتێرنەری ناردووە بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوونی نەخۆشییەکە.