مانگرتنی زیندانیانی سیاسی پێی نایە قۆناغێکی نوێوە

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی، کە لە ڕۆژی ١٣٢ بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بەردەوامە، بە بڕیاری بایکۆتکردنی دادگا و کۆبوونەوەی تەلەفۆنی و بنەماڵە و پارێزەران پێی ناویە قۆناغێکی نوێ.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگرتنی بازنەیی زیندانیانی سیاسی کە بە داواکاری ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگەی دیموکراسییەوە ١٣٢ ڕۆژە بەردەوامە، پێی نایە قۆناغێکی نوێ.

 

زانراوە کە زیندانییەکان بڕیاریان داوە لە ٤ی نیسانەوە بایکۆتی دادگا، بە تەلەفۆن قسەکردن لەگەڵ کەسوکار و کۆبوونەوەی پارێزەرەکانیان دەستپێکردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی بڕیاری زیندانیانی سیاسی، هاتووە، "لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەمان لە ٤ی نیسانەوە، چالاکی مانگرتن لە خواردنمان پێویستی بە چوونە ناو قۆناغێکی نوێ هەبوو، وەک زیندانیان ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوەکانمان بۆ "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری دیموکراسی بۆ کێشەی کورد" لە ٤ی نیسانەوە بە دروشمی "'ژیان لەگەڵ ڕێبەرمان لە هەمان بارودۆخدا' بە بایکۆتکردنی دادگا، سەردانی خێزان و قسەکردن بە تەلەفۆن بەردەوامی پێدەدەین".