ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ٣٣ هەزار و ٢٧٠ کەس

لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە بۆ ٣٣ هەزار و ٣٧ کوژراو و ٧٥ هەزار و ٦٦٨ بریندار بەرزبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٨١هەمین ڕۆژی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە هەژماری کرد کە هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٦ کۆمەڵکوژییان لە کەرتی کەرکوک ئەنجامداوە، کە تێیدا ٩١کەس کوژراون هەندێکی تریش بریندار بوون.

 

ژمارەی قوربانیانی کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ٣٣ هەزار و ٣٧ کوژراو و ٧٥ هەزار و ٦٦٨ بریندار بەرزبووەتەوە.

 

هاوکات، بانکی ناوەندی جیهانی داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی کرد سەبارەت بە هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی ٧ ئەندامی تیمەکەی.

 

دووپاتیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە ئۆپەراسیۆنە سیستماتیکیەکانی دەستگیرکردنی ژنانیان پەرەپێدا کە دوایینیان دەستگیرکردنی دوو خوشک بوو.

 

لەم دواییانەدا هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لەنێو ژناندا پەرەی سەندووە، ئەم ماوەیەش دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە قۆناغی یەکەمی شەڕەکە، کە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی و خوێندکار و هاوسەری دەستگیرکراوان و شەهیدان و دایکانی لەخۆگرتبوو، لەوانەش کەسانی بەساڵاچوو، جگە لە دایکانی شیردەر.

 

ژمارەی دەستگیرکردنەکان لەنێو ژنان گەیشتووەتە نزیکەی ٢٧٠ ژن و ئەم ژمارەیەش ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستگیرکراون، بە قودسیشەوە، هەروەها ژنانی خەڵکی غەززە کە لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشتەجێن.