نێرگز محەمەدی: ساڵانێکە دەسەڵاتدارانی دادوەری مافی زیندانیان پێشێل دەکەن
نێرگز محەمەدی چالاکی مافی مرۆڤ لە پەیامێکدا داوای کردووە کە لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافە سەرەکییەکانی زیندانیان بێدەنگ نەبن و مافەکانیان بپارێزن لە پێناو ناچارکردنی ئێران بە رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ.
ناوەندی هەواڵ
نێرگز محەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤی ئێرانی، لە ناو زیندانی ئێڤینەوە لە ڕێگەی تۆڕی سۆشیال میدیای ئینستاگرامەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تیایدا باسی لە زیادبوونی بێ وێنەی ژمارەی زیندانیانی سیاسی و هزری ژنان کرد.
"زیاتر لە ٥٠ زیندانی سیاسی ژن هەن"
نێرگز محەمەدی لە پەیامەکەیدا هۆشداری داوە کە ئەو هەلومەرجانە نیشانەی چڕبوونەوەی گوشار و زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی ئێرانە کە هەموو چین و توێژەکانی خەڵک دەکاتە ئامانج. نێرگز ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانێکە دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی پێشێلی مافی زیندانیان دەکەن و ئەم پێشێلکارییە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە و وتی: "زیاتر لە ٥٠ زیندانی سیاسی ژن و زیندانی هزری هەن".
بانگەواز بۆ پاراستنی مافی زیندانیان
نێرگز محەمەدی لە پەیامەکەیدا داوای کردووە کە لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافە سەرەکییەکانی زیندانیان بێدەنگ نەبن و مافەکانیان بپارێزن بە مەبەستی ناچارکردنی ئێران بە رێزگرتن لە مافی مرۆڤ.