" دەسەڵاتدارانی ئێران بەرپرسن لە مردنی سارا تەبرێزی"

ژنێکی گەنج بە ناوی سارا تەبرێزی و دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادبوونی لە زیندان لە بارودۆخێکی نادیاردا گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنە زیندانیانی نزیک لە زیندانی سیاسی سارا تەبرێزی پشتڕاستیان کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران بەرپرسیارن لە مردنەکەی.

 

دەستبەسەرکراوانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین لە ئێران لە وەڵامی بانگهێشتکردنیان بۆ ئیتلاعات، نێرگس محەمەدی گۆلرۆخ ئیرەیی، ئەنیشە ئەسەدوڵڵا، سپیدە قولیان و کەسانی دیکە، لە نامەیەکدا کە دوێنێ شەممە، ڕایانگەیاند، دەسەڵاتداران بە تەواوی دەستبەسەریاندا گرتووە بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییە سیاسییەی تەمەن ٢٠ ساڵ، سارا تەبرێزی، کە کوژرا.

 

لە نامەکەیاندا هاتووە، ماوەی هەفتەیەک لەگەڵمان بووە، ترسەکانی بۆ ئێمە نامۆ نەبوو، پێنج شەو لە ژووری تاکەکەسی لە بەشی ٢٠٩ بەسەر بردووە، ترسی ئەوەی هەبووە ئەو هەڕەشانە بۆسەری جێبەجێ بکەن کە لە ماوەی زیندانیدا لێیکراوە و  بەهۆیەوە خێرابوونی لێدانی دڵ و گرژبوونی زیادی کردووە هەر بۆیە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

هەروەها باس لەوەکراوە،  سارا تەبرێزی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵە و هیچ ئەزموونێکی نییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ژینگە سەختەکانی وەک زیندان، چەند ڕۆژێک پێش دەستگیرکردنی پلانی دانابوو وڵات بەجێبهێڵێت، ئەگەر لە شوێنێکی ئازاددا بژیابا کۆمەڵگا بەبێ ستەم، جیاکاری یان ژێردەستەیی  بڕیاری جێهێشتنی وڵاتی نەدەدا و ئازاری نەدەچێژێت، بەڵام دواتر بە کەفالەت لە زیندان ئازادبوو، چەندین جار پەیوەندی پێوەکرا، جگە لەوە بەردەوام هەڕەشەی دەستگیرکردنەوە و ئاشکراکردنی زانیاری تایبەت لەسەری لێدەکرا.

 

ژنە زیندانیانەکان لە کۆتایی نامەکەدا دووپاتیان کردووەتەوە، ئەم مردنە بەرپرسیارێتی حکومەتە بە هەر شێوەیەک و لە هەر بارودۆخێکدا بێت، هەروەک ئەو هەزاران کەسەی لە کاتی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە فاشیستەکاندا بێسەروشوێن بوون، کە چاویان لەدەستدا یان بە جۆرێک لە جۆرەکان کەمئەندام بوون، وەک زۆرێک لە منداڵان، هەموویان ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و بەدوای سەلامەتی و سەقامگیریدا دەگەڕێن، حکومەت هەوڵ دەدات خۆی لەو تاوانە بێبەری بکات، بەڵام ئەوە بەرپرسیارێتی خۆیەتی و ڕۆژێک دێت ناچار دەبێت لەبەردەم یاسا و خەڵکدا دانی پێدا بنێت.