هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیادا سەرکەوت

هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران پاش شکستپێهێنانی لە هەڵبژاردەی فلیپین، پاڵەوانیەتی ئاسیا و زەریای هێمن بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ شەممە، هەڵبژاردەی هۆکی سەهۆڵی ژنانی ئێران لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا و زەریای هێمن بە ٤-٠ لە فلیپین بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە.

 

جێی باسە، یاری نێوان ئێران و فلیپین لە یاریگای سەهۆڵی بیشکێک لە قیرغیزستان کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ئێران بەڕێوەچوو.

 

هەڵبژاردەی هۆکی سەر سەهۆڵی ژنانی ئێران لە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا بە ئەنجامی ١٠-٠ لە هیندستانی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا و زەریای هێمن بەدەستهێنا.

 

ئەم پاڵەوانێتییە بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی وڵاتانی ئێران، قرغیزستان، ئیمارات، هیندستان، فلیپین و کوەیت لە بیشکێک پایتەختی قیرغیزستان لە ٢٥ی ئادار دەستی پێکرد و دوێنێ کۆتایی هات.