دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی

لە شاری باب لە لادێکانی شاری حەلەبی سووریا، ژنێک لەلایەن ئەندامێکی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

ناوەندی هەواڵ

 

داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی ترسناکترین شێوەی پێشێلکاری، لەوانە ئەشکەنجەدان، کوشتن، ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، دژی ژنانی ناوچە داگیرکراوەکانی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

بەپێی ئاژانسی هاوار، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک تاوانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، یەکێک لە بەکرێگیراوانی "حرار شەرقیە" لە شاری داگیرکراوی باب لە لادێکانی حەلەب دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ژنێک.

 

سەرچاوە ناوخۆییەکان بۆ ئاژانسەکەیان ڕوونکردەوە کە بەکرێگیراوەکە لە شاری دێرەزۆرەوە هاتووە و بە هاوکاری لەگەڵ بەکرێگیراوانی پۆلیسی سەربازی، بە قاچاخ هێنراوەتە ناو خاکی تورکیا، سەرەڕای ئەوەی خێزانی قوربانییەکە سکاڵایان تۆمارکردووە.

 

ئەمە یەکەم تاوان نییە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دژی ژنان ئەنجام بدرێت، تاوانی دەستدرێژی بۆتە دیمەنی زۆر لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئەمە جگە لەوەی ڕۆژانە کوشتن و ڕفاندن بەرامبەر بە دانیشتوان بەردەوامە.