ئەلیف ئیگە: هیوای ژنانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بەرزە

ئەلیف ئیگە، لە گروپی پشتیوانی فێمینیست بۆ کارەسات ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای هەموو ئەو سەختی و دژوارییانە هیوای ژنان لە ناوچەی بوومەلەرزە زۆر بەرزە و وتی: لە دەوروبەری چادرەکان لەو شتانەش چێژ وەردەگرن کە لە ماڵەکانیانەوە دەیهێنن و ژیانێکی نوێ بنیاد دەنێن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە دوای دوو بومەلەرزەی گەورە لە ٦ی شوبات، ئەلیف ئیگە، ئەندامی گروپی پشتیوانی فێمینیستی بۆ کارەسات، بۆ پشتگیریکردنی ژنان ڕووی لە ناوچەی بوومەلەرزە کرد، گروپەکە بە کردنەوەی چادری ژنان لە شاری سەمسور و هاتای پێداویستییەکانی ژنانیان دابینکرد و خۆیان گەیاندە هەزاران ژن.

 

"کارەساتی لافاو زیانلێکەوتووانی زیاد کرد"

ئەلیف ئیگە، ئەندامی خۆبەخشی گروپەکە، وتی، ئەو ژنانەی کە لەگەڵیانن لەناو پشتیوانییەکە لەبری نائومێدی، سوورن لەسەر بونیادنانەوەی ژیانیان، وتیشی: هەندێک جار لە چادری ژناندا و هەندێک جار لە چادرەکانی خۆیاندا لەگەڵ ژناندا کۆدەبنەوە و قسەی خۆش دەکەن، هەروەها لە پاڵپشتی دیاریکردنی پێداویستییەکانی ژنانداین، زۆرترین زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە ژن و منداڵ بوون و کارەساتی لافاوەکەش زیانلێکەوتووی زیاد کردووە.

 

"نایەکسانی زیاتر هەبوو"

ئەلیف ئیگە وتی: ئەوەی لێرە دەیبینین زۆر خراپتر بوو بەهۆی بارانەوە، ئێمە بینیمان کە چۆن ژنان زیاتر بە بارودۆخێکی کارەساتبارەوە کاریگەریان لەسەرە، نایەکسانی جێندەری و توندوتیژی دژ بە ژنان پێشتر زانراوە، بەڵام دەبینین ئەم دۆخە لە پڕۆسە کارەساتبارەکاندا قوڵتر و خراپتر بووە ئێمە ئەمەمان لەکاتی پەتادا بینی، لە بوومەلەرزەکە هەمان شت هەیە.

 

"ئەو ژنانەی لە چادردا دەژین چۆن لەخەو بەخەبەردێن و دەست بە کار دەکەن"

ئەلیف ئیگە ئاماژەی بەوەدا، ژنان لە کاتی بوومەلەرزەکەوە لەبری پێداویستییەکانی خۆیان سەرنجیان خستووەتەسەر چادر و پێداویستییەکانی منداڵەکانیان، ئەو ژنانەی کە لە چادردا دەژین هەر کە لە خەو بەخەبەردێن، دەست بە کارکردن دەکەن تا ئیوارە، لەم قۆناغەدا بە دروستکردنی تۆڕێکی پشتیوانی پێداویستیی ژنان دابین دەکەین، دەبینین پیاوانی ئیشکەر دێنە دەرەوە، بەڵام ئەوانەی لە ناوەوە کار ناکەن، چاوەڕێی خزمەتگوزارین، ئەو ژنانەی لە سوریا هاتوون و ئەو ژنانەی ژیانی کامپیان بینیوە و پاشان سیستمێکیان دروستکردووە لەم بوومەلەرزەیەدا لەدەستیانداوە، ئەمە پڕۆسەیەکی زۆر درێژە، گەورەترین کێشە بۆ ئەو ژنانەی دێنە لای ئێمە ئەو کارەیە کە دەیکەن و دەڵێن ئەمە نابینرێت ،منداڵ بوون، شوشتن و خاوێنکردنەوە، ئەمە هەمووی زۆر قورسە لە چادرەکەدا.

 

"هیوای ژنان زۆر بەرزە"

ئەلیف ئیگە ئاماژەی بەوەدا، هیچ دەزگایەکی دەوڵەت نییە پشتیوانی لە ژنان بکات و وتیشی: سەرەڕای هەموو سەختییەکان، ژنان دەیانەوێت ژیان بە هیوایەکی زۆرەوە بونیادبنێنەوە، ژنانی ناوچە جیاوازەکانیش لە کێشە جیاوازەکاندا دەژین هەندێک جار چەند ماڵێک ناچار دەکرێن لە چادرێکدا بژین، ئێمە بە ڕوونی دەتوانین ببینین کە توندوتیژی بەهۆی ئەمەوە چەندە زیادیکردووە، دەوڵەت هیچ میکانیزمێکی نییە بۆ پشتگیریکردن، یان دامەزراوەکانی لەم بوارەدا هیچ میکانیزمێک یان زانیاریەکیان نییە بۆ ژنانی بکەن، ن نامەوێت نائومێد بم، چونکە هیوای ژنان لێرە زۆر بەرزە، ئەوان هەوڵ دەدەن ژیانێکی نوێ بۆ خۆیان دروستبکەن و نائومێد نین.