ناسنامەی ٣٥ منداڵ کە قوربانی بوومەلەرزەکە بوون، نەدۆزراوەتەوە

وەزارەتى خزمەتگوزارى خێزانى و کۆمەڵگە ڕایگەیاند، تا ئێستا ناسنامەى ئەو ٣٥ منداڵەى کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بووە، دیاری نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی خزمەتگوزاری خێزان و کۆمەڵایەتی سەبارەت بە دۆخی ئەو منداڵانەی کە بوونەتە قوربانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماری قوربانیانی منداڵی لە بوومەلەرزەکەدا خستەڕوو.

 

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتەکە، هەزار و ٩١٥ منداڵ لە وێرانەکان دەرهێنراون و بێ خاوەن تۆمارکراون. وەزارەتەکە ڕایگەیاند، هەزار و ٧٦٦ منداڵ ڕادەستی خێزانەکانیان کراون، ٨١ منداڵیش خراونەتە دامەزراوەکانی چاودێری، هەروەها چاودێری پرۆسەی چارەسەری ٦٢ منداڵ دەکرێت.

 

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ناسنامەی ٣٥ منداڵ دیاری نەکراوە، ٦ منداڵی تۆمارکراویش لە نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە.