شانۆکانی فێستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆل باس لە ڕاستی ژنان و کۆمەڵگە دەکات

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆل لە شەشەمین خولی خۆیدا بەردەوامە، بە شانۆگەرییەکان کە باس لە ڕاستی ناوچەکە و ژنان دەکەن.

قامیشلۆ

 

ڕۆژی ٢٧ی ئادار فێستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆل، لە شەشەمین خولی خۆیدا لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستەی ڕۆشنبیری و هونەر، هیلالی زێڕین، کۆمۆنی شانۆ لە ڕۆژئاڤا و بزووتنەوەی میزۆپۆتامیا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر  دەستیپێکرد، لە سێهەم ڕۆژی نمایشیدا شانۆییەکیان بە ناونیشانی شانۆ دەربڕینی مۆزایکی گەلە" پێشکەشکرد.

 

ئەم فێستیڤاڵە جیاوازە لە فێستیڤاڵەکانی دیکە چونکە هەلی فێربوونی کارامەیی نوێ لە بواری شانۆ لە سەرتاسەری  ڕۆژئاوای کوردستان دەڕەخسێنێت، هەموو ساڵێک لە ناوچەی جزیرە بۆ یادی شانۆنامەنووسی شەهیدی کورد ئەردۆغان کاهرامان-یەکتا هەرەکۆل بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا ١١ شانۆگەری نمایش دەکرێت، لە هەمان کاتدا ئەو ئەکتەرانەی ناتوانن بچنە ئەو ناوچەیە شانۆنامەکانیان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پێشکەش دەکەن.

 

یەکەم ڕۆژی شانۆییەکە بە شانۆگەرییەک دەستیپێکرد بە ناوی "ستون"، تیپی ڕانیم نوێنەرایەتیان دەکرد، باس لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی باڵادەستی کۆمەڵگەکان و ژنان دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە ڕێی چەند ڕێگەیەکەوە بە تایبەتی شاردنەوەی ڕاستی و جەوهەری کۆمەڵگە، خودی شانۆییەکەش باس لە خێزانێک دەکات کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بوون.

 

"لە ڕێی شانۆییەوە دەتوانین خاکەکەمان بپارێزین"

نیڤیان محەمەد، دانیشتووی کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە شانۆنامەی کۆچکردنی کەڵە کێوییەکان بەشداریی لە فێستیڤاڵەکەدا کرد، ئاماژەی بەوەکرد وەک تیپی شەهید یەکتا لە کانتۆنی کۆبانییەوە بەشدارییان کردووە، وتی "شانۆییەکە باس لە کۆچکردن و دەربەدەری دەکات، هەروەها باس لەو خێزانانە دەکات کە ڕووبەڕووی سەختییەکان دەبنەوە، خودی خۆم ڕۆڵی ژنێکی دووگیان دەگێڕم، هەوڵی ڕزگاربوون و داهاتووی منداڵەکەی دەدات".

 

"گەنجان دەتوانن ببنە پارێزەری خاکەکەیان"

بیروا کەنعان، یەکێکی دیکەیە لە ئەکتەرەکان ڕوونیکردەوە، ڕۆڵی ژنێک دەبینێت کە دەیەوێت خەونەکانی لە دونیای شانۆ و هونەریدا بەدیبهێنێت، تا بتوانێت ببێتە دەرهێنەری فیلمێک، بەڵام لە ڕێگەی کۆمەڵگەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت.

 

ئامانجی شانۆییەکە بریتیبوو لەوەی ژنان دەتوانن پێگەی خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیندا بسەلمێنن و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزیان هەیە، جەختیشی لەوەکردەوە، وەک گروپە گەنجەکان پێویستە یەکەم لایەنگری وڵات بن، هەوڵی پاراستی خاک و ژنان بدەن، چونکە گەنجان هەوێنی کۆمەڵگەن، کۆمەڵگە بە گەنجان زیاتر بەهێز دەبێت، وتی: پێویستە خەبات و بەرەنگاری بکەین بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان پەرە پێبدەین و دیاردەی کۆچ کە بەربەستە بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵگاکەمان کەمبکەینەوە.