دوای گیان لەدەستدانی ٣٩ کۆچبەر ٨ گومانلێکراو داواکران

داواکاری گشتی مەکسیک ڕایگەیاند، ٨ گومانلێکراویان دەستنیشان کردووە کە پێدەچێت بەرپرس بن لە مردنی ٣٩ کۆچبەر لە ڕووداوی ئاگرەکەی دامەزراوەی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ئاگرەی ڕۆژی دووشەممە لە دامەزراوەی كۆچبەران لە شاری سیوداد خوارێزی باكووری مەكسیك لە سنووری ئەمریکا کەوتەوە و لانیكەم ٣٩ كۆچبەر گیانیان لەدەستدا، ئێستا وەک کوشتنێکی ئەنقەست لێی دەکۆڵرێتەوە.

 

بەپێی وتەی داواکاری گشتی مەکسیک ٨ گومانلێکراو دەستنیشان کراون و ٥ لەو گومانلێکراوانە ڕاپۆرت کراون کە پاسەوانی ئاسایشن و ئاسانکارییان بۆ ئەو ڕووداوە کردووە.

 

زۆرترین پرسیار کە لە مەکسیک دەکرێت، بەتایبەتی لەلایەن کۆچبەرانی تر لە سیوداد خوارێز و گروپەکانی مافی مرۆڤ، بۆچی پاسەوانەکان شکستیان هێنا لە ئازادکردنی کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان کاتێک ئاگرەکە دەستیپێکرد؟

 

ئەو ڕووداوە لە کاتێکدایە کە مەکسیک تێدەکۆشێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێشاوی کۆچبەران کە زۆربەیان بە هیوای گەیشتنن بە ئەمریکا لەو وڵاتە دەپەڕنەوە.