دوای ١٢٨ ساڵ یەکەم ژن پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتیەکی بەدەستهێنا

سۆفی بینێت دەبێتە سکرتێری گشتی یەکێتی کرێکاران لە فەرەنسا، بەمەش یەکەم ژنە کە دوای ١٢٨ ساڵ لە تەمەنی یەکێتییەکە ببێتە سکرتێری یەکێتیەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٥٣ەمین کۆنفرانسی یەکێتییەکەدا، سۆفی بینێت توانی پۆستی سکرتێری گشتی یەکێتی کرێکاران دوای ١٢٨ ساڵ لە تەمەنی یەکێتییەکە وەک ژنێک بەدەستبهێنێت، بەمەش ناوی دەچێتە لیستی ئەو ژنانەی کە سەرۆکی سەندیکاکانی کرێکارانن لە فەرەنسا، ئەمەش لە کاتێکدایە فەرەنسا لە قەیراندایە و ناڕەزایەتی گەل لە دژی چاکسازی لە یاسای خانەنشینی، کە حکومەت پەسەندی کردووە، سەریهەڵدا.

 

لە یەکەم وتاریدا لە پۆستە نوێیەکەیدا، دووپاتیکردەوە، یەکێتییەکە بەردەوام دەبێت لە داواکارییەکانی بۆ کشانەوەی ئەو یاسایە نوێیەی کە بووە هۆی توڕەیی شەقامی فەرەنسی، ڕایگەیاند، "دەستبەرداری هیچ شتێک نابین"، هەروەها ئامادەبوونی خۆی لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی یەکێتی هاوبەش، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ئەلیزابێس بۆرن لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی نیسان بەڕێوەدەچێت، خستەڕوو.

 

لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو سەندیکاکان یەکدەگرن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پتەو و یەکلاکەرەوە داوای کشانەوەی ئەم پڕۆژە چاکسازییە بکەین، و هیچ ئاگربەست و نێوەندگیرییەک ڕوونادات"، جەختیشیکردەوە لە ڕەتکردنەوەی هەر دانوستانێک ئەگەر حکومەت بێت دەستبەرداری یاسا نوێیەکەی نابێت.

 

سۆفی بینێت، تەمەن ٤١ ساڵ، سەرۆکایەتی سەندیکای خوێندکارانی "یونیڤ"ی کرد، هەروەها یەکێک بوو لەو خۆپیشاندەرە دیارانەی کە داوای کشانەوەی یاسای کار کرد لە ساڵی ٢٠٠٥دا، لە ساڵی ٢٠١٦شدا هەڵمەتی "جیاکاری" دژی دایکانی کارکەر دەستپێکرد، هەروەها لە ماوەی پێنج ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆندا، یەکێک بوو لە واژۆکارانی مەکۆیەک کە دەرئەنجامەکانی فەرمانەکانی چاکسازی لە یاسای کاردا ئیدانە دەکات.

 

سۆفی بینێت ئەندامی هەڵمەتی پێوەرەکانی یەکسانی جێندەری بوو، کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکردووە، جەختی لەوە کردەوە "داواکارییەکانی سەندیکاکان لەبەرچاو نەگیراون"، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی کەلێنی مووچە.