توندوتیژی دژ بەژنان ڕۆژانە لەناوچە داگیرکراوەکاندا ئەنجامدەدرێت

هێڤین محەمەد، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا ڕایگەیاند کە ڕۆژانە ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان توندوتیژی و کاری خراپیان بەرامبەر دەکرێت.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- بەپێی ئامارەکان و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین- سوریا، لە هەرێمی عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٨ەوە داگیرکراوە لە ماوەی ساڵێکدا ٩٤ ژن کوژراون، ٨ ژن بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوەو ٧١ ژن دەستدرێژیان کراوەتەسەر، بەدەر لەو ڕووداوانە ژنان ڕۆژانە توندوتیژی و ئەشکەنجەدان و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر، هێڤین محەمەد، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە توندوتیژی و کردەوەی دژ بە ژنان قسەی بۆ کردین.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو بە پردی ئازادی بۆ ژنان

هێڤین محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە بەسایەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنانێکی زۆر هەستانە سەرپێ و ئەو کردەوانەیان لەسەر خۆیان قبوڵ نەکرد، وتی: "بە سایەی بەرخۆدانی ژنان لە مێژوو و شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنانی ڕۆژئاوا هەستان و بەرخۆدانیان لە دژی دەسەڵاتداریی دەستپێکرد کرد، ژنانی ڕۆژئاوا بوونە نمونەی ژنانی جیهان تا ئەمڕۆش لە بەرخۆدانیان بەردەوامن، ڕوخاندنی داعش خەبات و قارەمانێتی ژنانی ڕۆژئاوای سەلماند، ژنانی کورد نوێنەرایەتی هەموو ژنانی جیهانیان دەکرد و دەنگی بەرخۆدانیان لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزکردەوە".

 

ژنان لە هەموو شوێنێک توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت

هێڤین محەمەد جەختی لەوەشکردەوە کە لەناوچە داگیرکراوەکانداو سیستمی دەسەڵات لەسەر لەناوچوونی هێزی ژنان بەڕێوەدەچێت و توندوتیژی بەرامبەر بەژنان دەکرێت، وتیشی: " "لە هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیرکراو هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و ئەشکەنجەی دژ بە ژنان لەلایەن سیستەمی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن، بەهۆی ئەو خەبات و دەستکەوتانەی کە ژنان لە شۆڕشدا بەدەستیان هێناوە بەپێی سیستمە دەسەڵاتخوازەکانی خۆیان بووە، بۆیە سەرەتا ژنان لە کۆمەڵگەدا دەکرێنە ئامانج، ئێمە ئەو کردەوانەی کە لە دژی ژنان لە عەفرین ئەنجام دراوە بە داگیرکاریی ئاشکرا دەکەین و توندوتیژییەکانی سەریان ئاشکرا دەکەین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەمان سیستم و عەقڵییەتی لەکەسایەتیی ژینا ئەمینی پەیڕەو دەکرێت و کاردانەوەکان لە دژی ئەم عەقڵییەتیە زیاتر بووە، دەیانویست ڕێگری لە ژنان بکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە ژنان بە بەرخۆدانی خۆیان دەستیان بە شۆڕش بۆ ئازادی کرد، لە باکوری کوردستانیش هێشتا ئەو سیستمە جێبەجێ دەکرێت و ژنان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا هەموو جۆرە توندوتیژییەکیان لە دژ دەکرێت، ژنان لەهەرکوێیەک بن بەهۆی سیستمی دەسەڵاتدارییەوە توندوتیژییان لەسەر دەکرێت".

 

بە بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات کۆتایی بەتوندوتیژیی دەهێنن

هێڤین محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە دەبنە دەنگی ژنان بۆ ئازادی و لە کۆتاییشدا وتی: "ئێمە دەنگی ژنان دژی دەسەڵات بەرز دەکەینەوە و مافەکانیان دەپارێزین، ئێمە بە بەرزکردنەوەی ئاستی کارو خەباتمان کۆتایی بە توندوتیژی دێنین ئەو ژنانەی کە لە کایە سیاسی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و سەربازییەکاندا بەشدارییان کردووە و خۆیان سەلماندووە نمونەی دەسەڵاتن لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە بە شۆڕشی ژنان لە جیهاندا پێناسە دەکرێت، ژنانیش هەموو ڕۆژێک لەسەر پێی خۆیانن و چالاکی خۆیان بۆ ئازادی خۆیان لە شەقامەکان ڕێکدەخەن و وەڵامی دەسەڵات دەدەنەوە، لەڕێگەی پەروەردەوە کۆبوونەوەوە ئەو ژنانە ڕزگار دەکەین کە تا ئێستا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و ڕێگری لەو کردەوانە دەکەین لەناو کۆمەڵگەدا هەیە، کاتی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەیە".