پۆلیسی ڕاپەرین: تەرمی کەسێک دۆزرایەوە پێدەچێت ژن بێت

تەرمێک کە سوتێندراوەو خراوەتە ژێرگڵ لە لایەن پۆلیسی ڕاپەرین دۆزراوەتەوەو وەک دەوترێت پێدەچێت ژن بێت.

سلێمانی

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕانیە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ، دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە".

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی.