ژنانی ئەفغانی: خوێندن مافی ژنان و کچانە

ژمارەیەک لە ژنانی گەنجی شاری بەدەخشان دژی قەدەغەکردنی کچان و ژنان لە خوێندن لەلایەن تاڵیبانەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، خوێندن مافی ژنان و کچانە.

ناوەندی هەواڵ

 

دژی سنووردارکردنی ئەم دواییەی تاڵیبان بۆ ژنان و کچان و بەتایبەت قەدەغەکردنی خوێندن، کۆمەڵێک ژن لە شاری بەدەخشانی ئەفغانستان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و دروشمی "ژن پرەنسیپی فەلسەفەی ژیانە" و "ژن بە بێبەش مەکەن"یان وتەوە.

 

ژنە خۆپیشاندەران دەڵێن: ئێمەی ژنان بەڵێنمان داوە تا ئەو کاتەی مافی مرۆڤمان دەست دەکەوێت، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان، خوێندن مافی ژنان و کچانە.