ئاڤا، لە ساوایەکی بە تەنهاوە بۆ یاریزانیکی سەرکەوتوو

سۆڤان تیداڤا بە نازناوی "ئاڤا" ساوایەکی بە تەنها بوو، کاتێک لە شەقامێکی پایتەختی کەمبۆدیا جێهێڵدرابوو، بەڵام ئیستا ئەو بەسەر ژیاندا سەرکەوتووە و یاریزانێکی بە توانایە.

ناوەندی هەواڵ

 

سۆڤان تیداڤا بە نازناوی "ئاڤا" ساوایەکی بە تەنها بوو، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٠کاندا لەدایکبوو لە شەقامێکی پایتەختی کەمبۆدیا جێهێڵدرا، کاتێک دۆزرایەوە لەلایەن ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆیی "NGO"وە وەرگیرا و بردرایە خانەی بێسەرپەرشتان، ژیان لەژێر چاودێریدا قەرەباڵغ و شڵەژاو بوو، بەڵام بە درێژایی ساڵەکان توانی لەگەڵ منداڵە کچەکانی خانەکەدا پەیوەندییەکی باشی هەبێت.

 

ئاڤا وتی: لە خانەکە وەک خوشک بووین، چونکە پێکەوە گەورە بووین و لە یەک گروپدا ژیاوین، لە کاتی یاریکردندا، کوڕەکان یاری تۆپی پێ و بالەیان دەکرد، بەڵام منداڵە کچەکان هان نەدەدران بۆ یاریکردن، بەڵکو هاندراون بۆ سەماکردن و بواری هونەر.

 

لە ساڵی ٢٠١٧، کاتێک کەسێک پێشنیاری کرد بۆ دروستکردنی یانەیەکی تۆپی دەست، یانەی "کەیردێ خمێر" دامەزرا و بە تەواوی لە ڕۆژئاواییەکان پێکهاتبوو، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨دا یانەکە دەستیکرد بە وەرگرتنی بە لێشاوی یاریزانانی کەمبۆدیا بۆ ڕاهێنان.

 

ئاڤا دەستیکرد بە یاریکردن و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تیمەکە.