ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بڵاوی کردەوە، هاوکاری هەزار خێزانیان کردووە، کە لە کامپەکانەوە گەڕاونەتەوە شارەدێی قەیرەوانی سەر بە شنگال، دەشڵێن: هاوکاریەکان خۆیان دەبیننەوە لە سەبەتەی خۆراک و پێدوایستی تەندرووستی و کەل و پەلی ناوماڵ.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بارەی هاوکاری کردنی ئەو خێزانانەی لە کامپەکانەوە گەڕاونەتەوە شنگال ڕاگەیانداروێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیانداروەکەدا هاتووە، هاوکاری هەزار خێزانمان کردووە، کە لە کامپەکانەوە گەڕاونەتەوە شارەدێی قەیرەوانی سەر بە شارۆچکەى شنگال.
باس لەوەشکراوە، هاوکارییەکان خۆیان دەبیننەوە لە سەبەتەی خۆراک و پێدوایستی تەندرووستی و کەل و پەلی ناوماڵ.




