هێرشەکانی سەر غەزە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە بەردەوامی هەیە

 دوایین هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە دوای شەڕی ١١ ڕۆژەی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ کە بەهۆیەوە سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەردەوامە لە غەززە و توندوتیژییەکان لە ڕۆژی یەکشەممەدا بەرەو سێیەم ڕۆژ ڕۆیشتووە، زیاتر لە ٣٠ فەلەستینی کوژراون کە ژن و منداڵن و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.

 

هێرشەکانی ئەم چەند ڕۆژە دوایین هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر غەززە لە دوای شەڕی ١١ ڕۆژەی مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ کە سەدان کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.

 

پێدەچێت ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی لەسەر غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبچێت، لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە، بەیاننامەیەکی کورتی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی میسری کردووە بۆ هەوڵەکانی نێوەندگیری، بەڵام هۆشداری داوە ئەگەر پێشێل بکرێت، دەوڵەتی ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی توندی دەپارێزێت.

 

بۆ ماوەی چەندین ساڵە شەڕی نێوان فەڵەستین و غەزە بەردەوامە

لە ئابی ساڵی ٢٠٠٥، هێزەکانی ئیسرائیل دوای ٣٨ ساڵ لە غەززە کشانەوە، دوای ئەوەی غەززەیان لە ژێر دەستی میسردا گرت و وازیان لە شوێنە نیشتەجێبوونەکان هێنا و لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی فەلەستین هێشتەوە.

لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦، گروپێکی چەکداری حەماس لە هەڵبژاردنێکی یاسادانانی فەلەستیندا زۆرینەی کورسییەکانی بەدەستهێنا.

 

لە کانوونی دووەمی ساڵی  ٢٠٠٨، ئیسرائیل هێرشێکی سەربازیی بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ لە غەززە دەستپێکرد، دوای ئەوەی موشەک ئاراستەی شارۆچکەی سدێرۆت لە باشووری ئیسرائیل کرا، نزیکەی ١٤٠٠ فەلەستینی و ١٣ ئیسرائیلی کوژراون پێش ئەوەی ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و لەسەری رێکبکەون.

 

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢، ئیسرائیل ئەحمەد جەباری سەرۆکی ئەرکانی سەربازی حەماسی کوشت، دواتر هەشت ڕۆژ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ئەنجامدرا.

 

لە تەمموز بۆ ئابی ساڵی ٢٠١٤،  رفاندن و کوشتنی سێ کەسیئیسرائیلی لەلایەن حەماسەوە دەبێتە هۆی شەڕێکی حەوت هەفتەیی کە تێیدا زیاتر لە ٢١٠٠ فەلەستینی لە غەززە کوژراون لەگەڵ ٧٣ ئیسرائیلی کە ٦٧ کەسیان سەربازن.

 

لە ئازاری ساڵی ٢٠١٨، خۆپیشاندانی فەلەستینییەکان لە سنووری سیاجکراوی غەززە لەگەڵ ئیسرائیل دەستی پێکرد و سەربازانی ئیسرائیل تەقەیان لێکردن،  لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگێکدا زیاتر لە ١٧٠ فەلەستینی کوژران، ئەمەش بووەتە هۆی شەڕی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل.

 

لە ئایاری ساڵی ٢٠٢١،  دوای چەند هەفتەیەک لە گرژی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی موسڵمانان، سەدان فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لە قودس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە بریندار دەبن، حەماس داوای لە ئیسرائیل کرد هێزە ئەمنییەکان بکشێنێتەوە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی کە دەیگوت موشەکێکە لە غەززەوە ئاراستە کراوە.، لەو شەڕەدا کە ماوەی ١١ ڕۆژ بەردەوام بوو، زیاتر لە ٢٦٠ کەس لە غەززە کوژران و ١٣ کەسیش لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستدا.

لە ئابی ساڵی ٢٠٢٢، زیاتر لە ٣٠ فەلەستینی لەوانە ژن و منداڵ کوژران لە هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل، دوو فەرماندەی فەلەستینی لە هێرشە ئاسمانیەکاندا کوژران، وەک کاردانەوەیەک دەیان موشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات.