لە کۆمەڵگەی نەیجیریا توندوتیژی دژی ژنان بوەتە دیاردە

توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا لە زیادبووندایە لە هەر سێ ژن یەکێکیان ڕوبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە، لە کۆمەڵگەی نەیجیریاشدا توندوتیژی ژنان نزیکە لە بوونی بە دیاردەیەک کە بە ئاسایی لێی بڕوانن چونکە ژنان هۆشیاریان دەربارەی مافەکەنیان نیە و پێویستیان بە پاڵپشت

ناوەندی هەواڵ

 

پزیشک ئابیۆلا ئاکیۆدە-ئەفۆلابی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوە و بەڵگەنامەسازی داکۆکیکارانی ژنان، لە کۆتایی هەفتەدا ناڕەزایەتی دەربڕی کە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن ژن و کچ بوونەتە قوربانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، ئاماژەی بەوەشکرد کە توندوتیژی خێزانی لە هەموو کۆمەڵگاکانی نەیجیریادا بووەتە دیاردەیەکی باو و ئاسایی.

 

دکتۆر ئاکیۆدە-ئەفۆلابی، کە لە بنیاتنانی ماف و تواناکانی ژنان لە نەیجیریا هەوڵدەدات، دەربارەی پایتەختی ویلایەتی ئۆندۆ قسەی کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی بۆ زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی سێکسی و خێزانی و سنووربەزاندنی ژنان لە سەرانسەری نەیجیریا سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کەمکردنەوەی ئەو توندوتیژییانە.

 

ئەو پزیشکە دەربارەی توندوتیژی دژی ژنان وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی کۆمەڵگە بە کردەوەیەکی جیهانی پێناسەکرد کە بەردەوام ڕێژەکەی لە زیادبووندایە و لە هەر سێ ژن یەکێکیان ڕوبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە کە ٪٣٥ ژنان  لە جیهاندا لەلایەن هاوپیشەکانیان و پیاوانی دیکەوە دەستدرێژی سێکسی یان جەستەیییان کراوەتە سەر.