ڕێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا خرایەڕوو

ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ٧٨،١١٪ـە و ئەنجامە نافەرمییەکانیشی ئاشکرا کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە باکووری کوردستان و تورکیا ملیۆنان دەنگدەر بە مەبەستی هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرانی هەرێمەکانیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەمڕۆش سەرۆکی باڵای دەستەی هەڵبژاردنەکان ئەحمەد یەنەر سەرۆکی YSK سەبارەت بە هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی ڕایگەیاند:

 

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لە شارە گەورەکاندا ٧٨،١١٪ بووە، هەروەها ٣٤ لایەنی سیاسی بەشداریان کردووە، لەسەر ٢٠٧ هەزار و ٨٤٨ بنکەی دەنگدان بە گشتیی ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ دەنگدەر تۆمارکراون و بەشداری هەڵبژاردنیان کردوە، تا ئێستاش ٩٩.٩٪ سندوقی دەنگدان لە شارە گەورەکان کراوەتەوە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەکرد، لە هەڵبژاردنی شارە گەورەکاندا لە کۆی ٣٠ شار، جەهەپە ١٤، ئاکەپە ١٢، دەم پارتی ٣ و یەرپەش یەک شاریان بەدەست هێناوە، هەروەها لە هەڵبژاردنی شارەوانی شارەکاندا لە کۆی ٤٤ شارەوانی، جەهەپە ١٨، ئاکەپە ٩، مەهەپە ٨، دەم پارتی ٦، بەبەپە ١، پارتی ئیی ١ و یەرەپە ١یان بەدەست هێناوە.

 

هەروەها لە کۆی ٨٧٨ شارەوانی شارۆچکە، ئاکەپە ٣٢٤، جەهەپە ٣٢٢، مەهەپە ١١٠، دەم پارتی ٥٤، یەرەپە ٣٧، پارتی ئیی ٢٣، بەبەپە ١٢، کاندیدی سەربەخۆ ٩، دەپە ٢، دەئەپە ١، پارتی چەپی دیموکرات ١، پارتی سەعادەت ١، پارتی چەپ ١ و TİP ١ یان بەدەست هێناوە.