جەژنی ئەکیتۆ لە ڕێوڕەسمی ئاشووری و سریانیدا بەڕێوەچوو

لە مانگی نیساندا ئاشوورییەکان، سریانییەکان و کلدانییەکان ئاهەنگی ئکیتۆ دەگێڕن کە نوێنەرایەتی ساڵی نوێی بابلییەکان دەکات، تۆمارکردنی مێژووی ئەکیتۆ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حوکمڕانی شانشینی سێیەمی ئور.

قامیشلۆ

 

ئەمڕۆ یەکەم دووشەممەی مانگی نیسانە، ئاشوورییەکان و سریانیەکان جەژنی ئەکیتۆ 'جەژنی بەخێوکردن و نوێبوونەوە لەگەڵ سروشت'یان، لەگەڵ پێکهاتە جۆراوجۆرەکان لە تیربە سپییە، سەر بە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبرد.

 

یەکێتیی سووریا ئاهەنگێکی بەبۆنەی ڕۆژی ئەکیتۆ سازکرد، بە بەشداری پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاهەنگەکە نمایشی فۆلکلۆری سەما و نمایشی مۆسیقای لەخۆگرتبوو، هەروەها چەندین پەیام لەلایەن بەشداربووانەوە پێشکەشکرا بۆ پیرۆزبایی خەڵکی سووریا لە هەموو مەزهەبەکاندا.

 

ساڵی نوێی بابلی 'ئەکیتۆ' بە یەکێک لە گرنگترین جەژنەکانی بەیت نەحرەین دادەنرێت، بەپێی ساڵنامەی ئەکەدیەکان لە بیست و یەکەمی مانگی ئادار دەست پێدەکات و لە یەکەمی نیسان کۆتایی دێت، خەڵکی میزۆپۆتامیا جەژنی سەری ساڵ دەگێڕن بە ئەنجامدانی کاری کشتوکاڵی بۆ ماوەی دوازدەە ڕۆژ، لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمە پیرۆزەکاندا.

 

"ئێمە کلتوری خۆمان دەپارێزین"

 

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا، ماریانا عیسا، ئەندامی کۆمیتەی کارگێڕی یەکێتی لاوانی پێشکەوتنخوازی سووریا، وتی: بە جلوبەرگی فۆلکلۆریمان پێشوازی لە ئەکیتۆ دەکەین کە بە سەرەتای ساڵی نوێ دادەنرێت و یەکێکە لە دێرینترینەکان جەژن و فێستیڤاڵە ئاینییە کۆمەڵایەتییە باوەکان، ڕۆژێکی گرنگە بۆ ئێمەی سریانی و کلدان و ئاشوورییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی پێکهاتەکان لێرە پێکەوە دووپاتکردنەوەی هاوسەنگی و خۆشەویستییە لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی جەژنی ئەکیتۆ هێمای دێرینی گەلی سریانی و کلدان و ئاشوورییە.

 

فیفیان بوهۆتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەدا، جەژنی ئەکتیۆ سەرەتای ژیانە و دووبارە لەدایکبوونەوەی ڕۆحە، هێمای مێژوویی هەیە، سروشت خۆی نوێ دەکاتەوە، واتە سەرەتای وەرزی بەهارە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئاهەنگی سەری ساڵی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین شانشینی بابل.