نانسی هۆدۆس، لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا گەیشت بە خەونەکەی

نانسی هۆدۆس، ژنێکی بەساڵاچووی ئەمریکیە گەرچی تەمەنی گەیشتوه‌تە ١٠٢ ساڵ، بەڵام سور بوو لەسەر بەدەستهێنانی خەونەکەی و توانی بڕوانامەی زانکۆ لە کۆلێژی Zane State بە دەستبهێنیت.

ناوەندی هەواڵ


نانسی هۆدۆس، ئەو ژنە ئەمریکییەی کە لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا گەیشت بە خەونەکەی و بڕوانامەی بەدەستهێنا، لە ئاهەنگێکی تایبەت و پڕ شایستەدا بڕوانامەی فەخری پێ بەخشراوە و ڕێزلێنانەکەیشی بەر لە یادی ڕۆژی لە دایکبوونی ١٠٣ ساڵەی بووە.

 

بڕوانامەکە لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی پرۆگرامێکدا ئەنجامدراوە بە ناوی "شوێنی خەونەکەت بکەوە"، ئەو ژنە بەساڵاچووە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، بەڵام بەو جۆرەش توانیویەتی خەونەکەی بەدیبهێنێت، کە له‌لایەن خانەی بەساڵاچوانی  The Oaks at Bethesdaەوە سەرپەرشتی کراوە.

 

نانسی ئاماژەی بەوەکرد، هەمیشە هۆنەرێکی بەسۆز بووە و دەرفەتێکی بۆ ڕەخساوە بۆ وردبینی لە پۆلێکی هۆنەر لە زانکۆی هارڤارد بەڵام نەیکردووە، ئەوە خەمی ئەو بوو، کاتێک نەیتوانیوە بچێت بۆ کۆلێژ، وتی: وەک دەڵێن، دوای دڵت بکەوە، ئەگەر ئەوە شتێکە کە دەتەوێت، بڕۆ و بیکە.