٨ چالاکوانی زیندانیکراو لە سعودیە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

ڕێکخراوی ئەلقست ڕایگەیاند کە سەلما ئەلشهاب چالاکوانی مافی مرۆڤ لەگەڵ ٧ چالاکوان دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەلما ئەلشهاب چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ پشوو چووە سعودیە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی لە دیجیتاڵ میدیا دەستگیر کرا. سەلما ئەلشهاب لەلایەن دادگای تایبەتی تیرۆرەوە بە تۆمەتی "زیانگەیاندن بە سیستەم و یارمەتیدانی ئۆپۆزسیۆن" و "بڵاوکردنەوەی لێدوانی ناڕاست" سزای ٣٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەلقست- ALQST کە بەدواداچوون و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سعودیە ڕایگەیاند، سەلما ئەلشهاب لە ٢٣ی ئادارەوە لەگەڵ ٧ ژنە چالاکوان بە تۆمەتی ئیدانەکردنی ئەو سزا ناڕەوا و ئارەزوومەندانە لە زینداندایە، ئەوان بەردەوام بوون مانگرتن لە خواردن.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەوروپا-سعودیە پێشتر ئەو حوکمەی زیندانی بەسەر سەلما ئەلشهابدا شەرمەزار کردووە و ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ چالاکوانێک سزای ئاوا توندی بەسەردا نەسەپێنراوە، ڕێکخراوەکە ئاگاداری کردووەتەوە کە زۆرێک لە چالاکوانانی ژن سزای ئارەزوومەندانەیان پێدراوە و تووشی ئەشکەنجەی توند کراون، بە پلەی یەکەم هەراسانکردنی سێکسی.

 

کەمپەینەکە بەناوی "ئازادی بۆ سەلمە ئەلشهاب" کە لە وڵاتانی دەرەوە دەستیپێکرد تا ئێستاش بەردەوامە.