لە شرناخ تەرمی منداڵێکی ونبوو دۆزرایەوە

تەرمی محەمەد باڤلیی ١٦ ساڵ، کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە جزیرەی بۆتان بێسەروشوێن بوو، لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەی دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە ٢٢ی ئاداردا، داواکاری ونبوونی محەمەد باڤلیی تەمەن ١٦ ساڵ لە جزیرەی بۆتان تۆمار کرا، لە ١ی نیساندا تیمەکانی شارەوانی جزیرە، ئافاد و بەشی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە چەند نیشایەکی بوونی تەرم لە لای ڕووباری دیجلە دۆزراوەوە، تیمەکان ٥ ڕۆژ پێش ئێستا دەستیان بە گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکەدا کرد.

 

تیمی ٦ کەسیی ئافادی شرناخ، لەگەڵ تیمەکانی گەڕانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی جزیرە، تیمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەشی پۆلیس و تیمەکانی بەلەمی گەڕان و فریاگوزاری ئامەد ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لە ڕووباری دیجلە دەستپێکرد و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، ئەمڕۆ تەرمی منداڵە ونبووەکە لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەیعی لە ناوچەی سیلۆپی دۆزرایەوە.