شەڕڤانێکی یەژەشە: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی هەموومانە

میترا ئارارات، شەڕڤانی یەبەشە لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێگەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا کارتی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێکانی لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا نارد و وتی: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی هەموومانە."

هەژار ئاڤێستا

 

شەنگال- ژنانی ئێزدی کە بەپێی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کۆمەڵکوژ کران، بە ڕێکخستن و هێزی سروشتی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا بەرگری لە بوونی خۆیان دەکەن، میترا ئارارات، شەڕڤانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال، یەکێکە لەو ژنە ئێزدیانەی بەڵێنی پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگاکەی داوە.

 

میترا ئارارات لە ڕۆژی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کارتی پیرۆزبایی بۆ هاوڕێکانی لە ڕیزەکانی پێشەی شەڕدا ناردووە و باسی لەوەکرد، تێکۆشان و هێزی خۆڕاگری خۆیان لە بیرۆکە و هزری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان وەرگرتووە.

 

"ئێمە لە سایەی ئەم بیرۆکەیەدا بوونمان هەیە"

میترا ئارارات لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی ٤ی نیسانی لە هەموو ئەو ژنانە کرد کە دژی زوڵم و ستەم ڕادەپەڕن و لەو گەلانە کرد کە لە پێناو ئازادیدا دەوەستنەوە و وتی: ئامادەبوونمان لێرە لە سایەی بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەرایەتییە، پێشکەوتن و هەنگاوەکانی شنگال هەمووی لە سایەی ئەم بیرۆکەیەوەیە، ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی هەموومانە، بەم هەنگاوە بەردەوامین لە خەباتەکەمان.

 

میترا ئارارات لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی بۆ گۆشەگیریی سەختی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمڕاڵی ڕاکێشا و وتی: ساڵانێکە ڕێبەرەکەمان لە ژێر بارودۆخی ئەشکەنجەدایە، زۆر سەرۆک دەرکەوتن، بەڵام نەبوونە ڕێبەر، ئەوان بە ئەندازەی ڕێبەرایەتی ئێمە بەرخۆدانیان نەکرد، بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە گەشەکردنی ئیرادە و بیرۆکەکانیەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەم بیرۆکەیەش شکست ناهێنین، ئەمە بیرۆکەیەکی تۆکمەیە. بیرۆکەیەک نییە کە بە ئاسانی ڕەت بکرێتەوە، بەرخۆدانی ئێمەش لەگەڵ ئەم بیرۆکەیەی ڕێبەرایەتیدایە، بۆیە لە هەر شوێنێک گەل ببینین، پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.