ناوەندی هەواڵ
هەڵمەتی "لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ببە بە دەنگی خۆبوون"، کە لە ٨ی ئادار لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێوە دەستی پێکرد، بە چالاکییەکانی بەردەوامە، ژنانی ڕێکخراوەکان پشتگیری لە هەڵمەتی خۆپاراستنی تاژێ دەکەن و بە گرنگ هەڵی دەسەنگێنن.
ئەندامانی کژار بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک بەشدارییان لە هەڵمەتەکەی تاژێ کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵیان و دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.




