لە نەمسا خەڵاتی ڕابیعە بەلخی بە ژنانی ئەفغانی دەبەخشرێت

لە دووەمین ساڵیادی بەخشینی خەڵاتی ڕابیعە بەلخی، خەڵاتەکە بە چالاکوانانی مافی ژنانی ئەفغانستان دەبەخشرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ گولچەهرە یەفتلی، چالاکوانی مافی ژنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: بە بۆنەی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری بانو و ٢٨ ساڵەی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەفغانستان لە نەمسا و دووهەمین ساڵیادی بەخشینی پەیکەری ڕابیعە بەلخی بە ژنانی چالاکوانی ئەفغانستان لە بوارە جیاوازەکاندا، فێستیڤاڵێکی بەرفراوانی ڕۆشنبیری بە ناوی "بەهێزکردنی ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە" لەم مانگەدا لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەدەچێت.

 

ڕابیعە یەفتلی ناسراوە بە زەین ئەلعەرەب، یەکەمین شاعیری ژنی فارسە و لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٤ی کۆچی (٩١٤-٩٤٣ی زایینی)دا ژیاوە، فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵیش بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانی ئەفغانستان لە ڕێگەی پەروەردەوە بەڕێوە دەچێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ژنان لەم وڵاتەدا لە مافی خوێندن و چالاکیی و بەشداری کۆمەڵایەتی و سیاسی بێبەشن.

 

جگە لەوەش، سەرۆکی تاڵیبان لە ئەفغانستان لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە گروپی تاڵیبان دەست بە جێبەجێکردنی لێکدانەوەکانی بۆ یاساکانی شەریعەتی ئیسلامی دەکاتەوە، لەوانە شەق لێدانی ژنان لە بەردەم خەڵک و بەردبارانکردن بۆ سزادانی "پەیوەندییە ناشەرعیەکان"، هەروەها چالاکوانانی مافی ژنانیش کاردانەوەیان نیشاندا و ئاماژەیان بەوەشکردووە، فەتوای نوێی شەق و بەردبارانکردنی ژنان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.