دەوڵەتی تورک بەبێ وەستان هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

دەوڵەتی تورکیا کە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات لە دوێنێوە هێرشی کردۆتە سەر ناوچەکە.

حەسەکە

 

دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕ کردووەتەوە و لە دوێنێوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەوەستاون، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە سیاسەتی داگیرکاری خۆی لە دژی ناوچەکە، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە خراپتر بکات.

 

لە ٤ی تشرینی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا سێ جار هێرشیکردە سەر کارگەی دارتاش لە شارۆچکەی سەفیە لە حەسەکە و چوار کرێکار بریندار بوون، هێزەکانی فریاکەوتن نەیانتوانی بریندارەکان ببەن بۆ نەخۆشخانە بەهۆی جوڵەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

 

بەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە مەزارگەی میشەفا حمێی لەسەر ڕێگای حەسەکەو تل تەمر بۆردومان کرد و سێ کەسی بریندار کرد و زیانی ماددی لێکەوتەوە، سێیەم هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک.

 

لە هەمان کاتدا پەیامنێرەکەمان لە ناوچەکەوە ڕایگەیاند کە میشەرفا چوار جار لێیدراوە و سێ جار دەوروبەری کامپی واشوکانی بۆردومان کراوە کە کۆچبەرانی سەرێکانی تێدایە.

 

لە هەمان کاتدا، لە چەند خولەکی ڕابردوودا، خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی چیلاخی کانتۆنی قامیشلۆ کرایە ئامانج و بریندار هەیە.

 

هەروەها گوندی تل حەبەش لە ناوچەی عامودا لە کانتۆنی قامیشلۆ بۆردومان کرا.

 

جێی ئاماژەیە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەبێ وەستان لە جوڵەدان.