پۆلیس بە سپرای بیبەر هێرشی کردە سەر دێڤریم دەمیر

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانیی شاری ماردینی پارتی دەم، دێڤریم دەمیر، لە کاتی لێکۆڵیەنەوە لە دۆسیەیەک، پۆلیس لە نزیکەوە سپرای بیبەری بە دەموچاو و چاوەکانیدا ڕژاند.

ماردین

 

لە خوێندنگەی سەرەتایی ناحیەی مەهسێرت لە ماردین، ململانێیەک سەریهەڵدا کاتێک کاندیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ماردین، پارتی دەم، دێڤریم دەمیر، بەدواداچوونی بۆ هەڵبژاردنەکە دەکرد، پۆلیس بە سپرای بیبەر هێرشی کردە سەر خەڵک، پۆلیس سپرای بیبەری بە دەم و چاوی دێڤریم دەمیر کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانیدا ڕژاند.

 

ئەو کاندیدە بەهۆی کاریگەری سپرای بیبەرەوە کەوتە سەر زەوی، هەر بۆیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی ویلایەتی ئۆمەرلی، هەروەها ئۆزگور ئاکسۆی کە لە کاتی هێرشەکەدا ویستویەتی وێنە بگرێت هەر بۆیە دەستبەسەر کراوە.