"هێزە ئەمنییەکان بە ئەشکەنجەدانی منداڵان تاوانیان ئەنجامدا"

داکۆکیکارانی مافەکانی منداڵان تیشکیان خستەسەر ئەو توندوتیژیانەی لە کاتی ناڕەزایەتیی شاری وان بەرامبەر بە منداڵان ئەنجام دراون و ڕایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت بە ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان تاوانیان ئەنجامداوە.

ئامەد

 

لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا چالاکیی ناڕەزایەتی لە دژی پێشێلکاری و نایاسایی لە هەڵبژاردنەکانی حکومەتی خۆجێی بەڕێوەچوو، ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی داکۆکیکاری مافەکان سەبارەت بە توندوتیژی دژی منداڵان لە بەردەم یادگاری مافی ژیان لە پارکی ڕێزان کۆشویۆلۆ لە ئامەد ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆمەڵەی چالاکییەکانی منداڵان (ÇocukÇA)، کۆمەڵەی دادپەروەری بۆ منداڵان (ÇÍAD)، دامەزراوەی کۆچ و یارمەتی مرۆیی (GIYAV)، کۆمیسیۆنی مافی منداڵانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD)، کۆمەڵەی دەروونناسانی میزۆپۆتامیا (Der-Mez)، کۆمەڵە منداڵان یەکەم و کۆمەڵەی هیوا ڕەنگاوڕەنگەکان (RUMUD) بەشداریان کرد.

 

"تاوانێک بەرامبەر منداڵێک ئەنجامدرا"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بە زمانی کوردی و تورکی خوێندرایەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، هێزە ئەمنییەکان ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ منداڵان کردووە، بەکارهێنانی سپرای بیبەر دژی منداڵان، دەستوەردان بە گولـلەی پلاستیک، توندوتیژی و کەلەپچەکردن و ئەشکەنجەدان، لەو تاوانانەن هێزەکانی دەوڵەت ئەنجامیان داوە و ئێمە ئەم تاوانە قبوڵ ناکەین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا بەبیر هێنراوەیەوە و تیایدا هاتووە، "لەبری پاراستنی مافی منداڵان و هاوکاریکردنیان بۆ بەکارهێنانی مافەکانیان، هێزە ئەمنییەکان ئەشکەنجەی منداڵانیان داوە و مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا کردووەن، ڕووخساری منداڵان لەسەر میدیاکان بەدەرخران و دیمەنی ئەشکەنجەدان بڵاوکرایەوە، بەمەش 'مافی لەبیر بوون'ی منداڵان پێشێل کراوە، ئەم دیمەنە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو منداڵانە و هاوتەمەنەکانیان دروست دەکات، ئێمە دژی پێشێلکردنی 'مافی لەبیر بوون'ین و داوا لە هەموو لایەن و پلاتفۆرمەکانی میدیای دیجیتاڵی دەکەین بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن. داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین کۆتایی بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بهێنن و داواکارین منداڵان هەموو مافەکانیان بەکاربهێنن.