دەسترێژیکار و بەڕێوەبەری پێشووی دامەزراوەی ئەنسار وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردە دەستنیشانکرا

عوسمان ڕەشید ئیشیک، بەرپرسەی پێشووی دامەزراوەی ئەنسار، کە بە بابەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە کەرەمان تاوانبار کرابوو، وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سیتکی کۆچمان لە شاری موگلە دەستنیشانکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

عوسمان ڕەشید ئیشیک، بەرپرسی پێشووی لقی موگلەی دامەزراوەی ئەنسار لە کەرەمان، کە وەک دەستدرێژیکاری سەر منداڵان ٤٥ جار ناوی هاتووە، وەک ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سیتکی کۆچمان لە شاری موگلە دەستنیشانکرا.

 

بە پێی زانیارییەکان عوسمان ڕەشید ئیشیک، بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و خوێندنی دکتۆرای لە بەشی ئەدەبیاتی زانستی و فاکەڵتی بیرکاری هەیە.