ئەمین چەلیک کە هەڕەشەی لێکرا بۆ ئەوەی دەنگ نەدات بە دەم پارتی، کوژرا

ئەمین چەلیک، بەرپرسی دەم پارتی لە قوتابخانە لە گوندی چرمیکی ئامەد، بۆ ئەوەی دەنگ نەدات بە دەم پارتی هەڕەشەی لێکراو لەلایەن ئاکەپەوە کوژرا.

ئامەد

 

دەنگدان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە، گروپێکی ئاکەپە ئەمین چەلیک، بەرپرسی ناوچەکەیان لە گوندی چرمیک لە ناوچەی سوری ئامەد کوشت.

 

بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی دەم نەدات ئەمین چەلیک لەلایەن ئاکەپەوە هەڕەشەی لێکراو چەندین کەسیش بریندار بوون. ئەمین چەلیک و بریندارەکانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانکۆی دیجلە، ئەمین چەلیک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری "ATK".

 

تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە هەڕەشە و هێرشەکان لە گوندەکە بەردەوامن.