تولای هاتمئۆغولاری: لە تورکیادا گەل سەردەکەوێت

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دەم دەنگی داو وتی: لە تورکیا گەل سەردەکەوێت، ئەو کەسانەی ڕەنجیان دەخورێت سەردەکەون، ژنان و گەنجان سەرکەوتوو دەبن، دۆزی پارێزەرانی سروشت و مافی مرۆڤ سەرکەوتوو دەبن.

ئەدەنە

 

تولای هاتمئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان چووە قوتابخانەی سەرەتایی ئایشە ئاتیل لە ناوچەی چوکورۆڤا، لەسەر سندوقی دەنگدانی ١٠٥٧ دەنگی دا، هەروەها هێلین کایا، هاوسەرۆکی ئەدەنەی پارتی دەم، هەروەها ئاریفە چنارو مەهفوز گولەریوز، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئەدەنەی دەم پارتی لەگەڵ تولای هاتمۆغولاری بوون.

 

"پێویستە پێکەوە خاوەنداری لە سندوقەکانمان بکەین"

تولای هاتمئۆغولاری کاتێک قوتابخانەکەی بەجێهێشت کاتێک لیدوانی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن داو داوای کرد کە هەڵبژاردنەکان بۆ تورکیا و هەموو گەلان خێردار بێت و وتی: بانگەشەکەمان دووبارە دەکەینەوە، لەهەر شوێنێکین تکایە با بڕۆین، با دەنگەکانمان بەکاربهێنین، تەنها بە دەنگدان سنووردار نەبین و خاوەنداری لە سندوقەکان بکەین، لە هەموو شوێنێکی تورکیا، دۆستەکانمان، پارێزەرەکانمان، بەرپرسانی بنکەکانی دەنگدان ئەرکەکانیان لە بنکەکانی دەنگدان جێبەجێ دەکەن، هیوادارین لە تورکیا گەل سەربکەوێت، ئەو کەسانەی ڕەنجیان دەخورێت سەردەکەون، ژنان و گەنجان سەرکەوتوو دەبن، دۆزی پارێزەرانی سروشت و مافی مرۆڤ سەرکەوتوو دەبن.

 

هەروەها کاندیدانی هاوسەرۆکانی شارەوانی  پارتی دەم لە قوتابخانە جیاوازەکانی شارەکە دەنگیان دا و داوایان لە گەل کرد دەستبەرداری ئیرادەی خۆیان نەبن و بچنە بنکەکانی دەنگدان.