بە ئاماژەدان بە خەباتی ژن، ژمارە ٢٢٠ی گۆڤاری تروسکە بڵاوکرایەوە

ژمارە ٢٢٠ی گۆڤاری تروسکە هاوکاتی مانگی ئادار و ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان بڵاوکرایەوە و باس لە تێکۆشانی ژنان و دۆخی ژنانی باشووری کوردستان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارە ٢٢٠ی گۆڤاری تروسکە هاوکاتی مانگی ئادار و ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان بڵاوکرایەوە، تێیدا لە چەندین بابەتدا، لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کورد و بەتایبەت دۆخی ژنانی باشووری کوردستان هەڵسەنگاندن کراوە.

 

لە بەشی وتووێژی ژمارە ٢٢٠ی گۆڤاری تروسکەدا چاوپێکەوتنێکی بەسێ شاماری، ئەندامی پلاتفۆڕمی نەتەوەیی ژنانی ئێران بە ناونیشانی "ئەو هەموو ڕەنجەی کێشاومە بۆ دیار نییە" بڵاوکراوەتەوە، باس لە شۆڕشی ئێران و ئەو کێشانە دەکات کە کۆمەڵگە و بەتایبەت ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە، دەکات

 

لە بواری ئەدەبیدا، هۆنراوەیەکی "تیرۆژەکانی هەتاو"ی سروە ساڵەیی، پەرتوکی نیگای ژن بۆ ژیان بڵاوکراوەتەوە و لە نامیلکەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەشێک بڵاوکراوەتەوە.

 

چەند وتارێک بە ناونیشانەکانی "شۆڕشی ژنانی کوردستان"، "٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشان و بەرخۆدان"، " کوردستان لە نێو کێشمەکێشەکاندا"، "لە باشووری کوردستان دژە شۆڕش ڕێکدەخرێت" و چەندین بابەتی دیکە بڵاوکراوەتەوە.

 

گۆڤاری تروسکە؛ گۆڤارێکی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، هزری و ئەدەبی، تایبەتە بە ژنان لە باشووری کوردستان، کە تەواوی نووسەر و ئامادەکاری گۆڤارەکە ژنن. مێژووی تروسکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و لە سەرەتای درووستبوونییەوە بە مەبەستی خزمەتکردن و بەهێزکردنی توانا فکرییەکانی ژنان و بەئاگاهێنانەوەی ژنان لە پرسەکانی تایبەت بە خۆیان و کۆمەڵگا و جیهان کاریکردووە.