نیلۆفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی براوەی خەڵاتی لیۆن بۆ ساڵی ٢٠٢٣

نیلۆفەر حامیدیی و ئیلاهە محەمەدی، ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراوی زیندانی ئێران، خەڵاتی لیۆنی ساڵی ٢٠٢٣یان بۆ ویژدان و ڕاستگۆیی لە بواری ڕۆژنامەگەریدا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٩ی ئادار دەزگای ڕۆژنامەگەریی نیمان لە زانکۆی هارڤارد خەڵاتی لویس لیۆنی ساڵی ٢٠٢٣ی بۆ ویژدان و ڕاستگۆیی لە ڕۆژنامەگەریدا پێشکەش بە نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی کرد.

 

ئەم دامەزراوەیە بە ئاماژەدان بە پابەندبوونی چەسپاوی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە ئێرانییە لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژنان لە ئێراندا هەبووە، ڕایگەیاندووە: نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی ژیانی خۆیان و ڕێگای ئازادی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ هەواڵەکانی مردنی ژینا ئەمینی، سەرباری زانینی دەرئەنجامی کارەکانیان، بەڵام پابەند بوون بە گێڕانەوە و نووسینی ڕاستییەکانەوە.

 

پێویستە بگوترێ کە دەزگای ڕۆژنامەگەری نەیمان بانگهێشتی نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە محەمەدی کرد تا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ خەڵاتەکەیان پێببەخشریت لە شاری هارڤارد، دوای ئازادبوونیان لە زیندان.

 

شایانی باسە پێشتر کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی کەنەدا کە پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین دەکات، بە هاوبەشی خەڵاتی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتیی بەو دوو ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەی ئێران بەخشی بەهۆی بوێری و ڕاستگۆیی لە کاری ڕۆژنامەگەرییاندا.