١٦٢ تەرم لە ژێر داروپەردوودا لە غەززە دەرهێنران
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا تەرمی ١٦٢ فەلەستینی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکان دەرهێنراون کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەڵدانەوەی داروپەردووی بینا ڕووخاوەکان لە کەرتی غەززە دەستی پێکرد و سەدان تەرم دەرهێنران، کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە وێران بوون.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا تەرمی ١٦٢ فەلەستینی لە کەرتی غەززە دەرهێنراون، لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززەشدا هاتووە، تەرمی ٩ کەس لەناو داروپەردووی باڵەخانەکانی غەززە دۆزراوەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەو تەرمانەی لە ناو داروپەردووەکاندا دەرهێنراون لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست لە ١٩ی کانوونی دووەمەوە گەیشتووەتە ١٦٢ تەرم، لە کاتێکدا تیمەکانی بەرگری شارستانی هیچ ئامرازێکیان نییە بۆ لابردنی داروپەردووەکان.