"وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت خۆی لە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزێتەوە"

ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی، لە دژی بە تایبەتکردنی کەرتی تەندروستی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و ڕایانگەیاند، "جێگای سەرنجە لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی بێدەنگی هەڵبژاردووە و دەیانەوێت خۆیان لە ئاست ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزنەوە".

"وەزارەتی تەندروستی دەیەوێت خۆی لە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزێتەوە"

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی لە دژی بە تایبەتكردنی کەرتی تەندروستی، کۆنگرەی ئازادی و گۆرانکاری بە هاوبەشی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا ڕاگەیەندراوێک لەلایەن شنە عەلی، چالاکوان خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، "نزیکەی مانگێکە وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەهلیدا ئیمزا کردووە و کە ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە، جۆرەها کار و چالاکی لێکۆڵینەوە دژ بەو کارە ئەنجامدراوە تاکو کار گەیشتە ئەوەی وەزیری تەندروستی چوار دیدار و کۆنگرەی رۆژنامەوانی بە مەبەستی پاساو هێنانەوە بۆ ئەو گرێبەستە، ئەنجامداوە کە بە هەر جۆرێک بوایە دەیویست خۆی لەم بڕیارە کارەساتبارە بدزێتەوە.

 

شنە عەلی وتیشی: جێگای سەرنجە لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی بێدەنگی هەڵبژاردووە و دەیانەوێت خۆیان لە ئاست ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بدزنەوە و مەبەستیشیانە بە بێدەنگی بڕیارەکانیان جێبەجێ بکەن، بەڵام ئێمە وەک کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاری ڕایدەگەیەنین، گەر وەزارەتی تەندروستی پێداچوونەوە بەم کارەدا نەکات و بڕیارەکە هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا ناڕەزایەتیەکانی شەقام بەردەوام دەبێت.