ناوەندی هەواڵ
چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە گوایە ڕایانگەیاندبوو، هێرشیان کردە سەر گوندی حەمدوونی سەر بە کۆبانێ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەهید و بریندار هەیە.
هەروەها، لە ئێستاشدا چەتەکان هێرش دەکەنە سەر گوندی باسلی سەر بە حەسەکە.
جێگەی باسە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەتەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر شارەدێی سرین لە سنووری کۆبانێ، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژەوە هەموو هێرشەکانیان تێکشکێندراوە.




