چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەی دۆکو ١٧ ڕۆژی تێپەڕاند
چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەى گوڵستان دۆکو لە بەردەم دادگای دەرسیم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کچەکەیان ١٧ رۆژی تێپەڕاند و چالاکییەکەش بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ
گوڵستان دۆکو خوێندکاری زانکۆی دەرسیم لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەکی نییە، بنەماڵەکەى لە بەردەم دادگای دەرسیم چالاکیی دانیشتنیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کچەکەیان دەستپێکردووە و چالاکییەکەیان ١٧ رۆژی تێپەڕاندووە.
بنەماڵەکە لەبەردەم دادگا دەڵین: "گوڵستان لە کوێیە؟ کچەکەمان بدۆزنەوە".
ڕاشیانگەیاند، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەم لەبەردەم دادگای دەرسیم چالاکییەکەیان ئەنجام دەدەن و پاشان دەچنە ئەنقەرە بۆ ئەوەی لە بەردەم وەزارەتی داد بەردەوام بن لە چالاکییەکەیان.