مەخموور
چالاکی ئێشکگری کە لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی گروپی ١٢٢ بەردەوامە،پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادیی کوردستان، خولەکێک ڕێزگرتن بەڕێوەچوو، دوای ڕێزگرتن تەیبەت مەژینی بە ناوی گرووپی ١٢١ قسەی کرد.
تەیبەت مەژینی، لە سەرەتای قسەکانیدا، پیرۆزبایی ٤ی نیسانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانی کرد و وتی: وەک گەلی کامپی مەخموور، تاکە ئامانجمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی خۆمان، داوا لە هەموو گەلی کورد و خەڵکی ئازادیخواز دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتی جەستەیی خۆیان بەجێبهێنن، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو مرۆڤایەتییە.
مەراسیمەکە بە دەستپێکردنی گروپی ١٢٢ و دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.




