بڕیاری لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشێندرایەوە

دادگای باڵای ئێران، دوای ناڕەزایی پارێزەرەکەی، حوکمی لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشاندەوە؛ ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئیسفەهان دەستگیر کرابوو.

بڕیاری لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشێندرایەوە

ناوەندی هەواڵ – دادگای باڵای ئێران، دوای تێبینی پارێزەرەکەی، حوکمی لەسێدارەدانی لەیلا ئەبوولحوسنی هەڵوەشاندەوە. لەیلا، لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا، لە خۆپیشاندانەکانی شاری شاهینشەهر، سەر بە پارێزگای ئیسفەهان، دەستگیر و زیندانی کرابوو.

 

لقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، بە سەرۆکایەتی  دادوەر حەمەدنجاد  ، لە کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا، بە تۆمەتی «شەڕکردن»، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند و دواتر بۆ زیندانی دەوڵەتئابادی ئەسفەهانی گواستەوە.

 

لەیلا ئەبوولحوسنی بەشداری لە هێرشێکی ئاگر تێبەردراودا بۆ سەر یەکێک لە سوپەرمارکێتەکانی زنجیرەی «ئوفوق کورۆش» لە شاهینشەهر تۆمەتبار کراوە. بەڵام بەڵگەکانی پشتگیری لە تاوانباربوونی و وردەکارییەکانی بەرگریی لەیلا ئەبوولحوسنی ئاشکرا نەکراون.

 

دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵاوە، دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوەی دووبارە نێردرایەوە دادگای پەیوەندیدار.