٥٩ دادوەرو ئەندامی داواکاری گشتی دەستبەکاردەبن و ٢٩یان ژنن
ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێوره‌سمی سوێندخواردنی ٤٧ دادوه‌ر و ١٢ ئه‌ندامی داواكاری گشتی ئەنجامدرا کە دابەش دەبن بەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.

له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێوره‌سمی سوێندخواردنی ٤٧ دادوه‌ر و ١٢ ئه‌ندامی داواكاری گشتی ئەنجامدرا کە دابەش دەبن بەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەری هەریمی کوردستان ئەمڕۆ مەراسیمی سوێندخواردنی ٤٧ دادوه‌ر و ١٢ ئه‌ندامی داواكاری گشتی لەبەردەم دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، ئەنجامدرا.
ئەو ٤٧ دادوه‌رە بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك و گه‌رمیان دەبن، ١٩یان ژنن و لە نێو ١٢ ئەندامەکەی داواکاری گشتیدا ١٠ کەسیان ژنن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ١٢ دادوەر بۆ دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر دەبێت و ١٧ دادوه‌ر بۆ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی و ٩ دادوەریش بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک دەبێت، بەڵام دابەشکردنی نوێنەرانی داواکاری گشتی لەلایەن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.