١٧٦ هەزار کەس لە سوەیدا ئاوارە بوون و هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی دەدرێت

کۆمیسۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەو توندوتیژیانەی لە ١٣ی تەمووزەوە لە سوەیدا سەریهەڵداوە، نزیکەی ١٧٦ هەزار کەس لە شاری سوەیدا بەرەو دەرعا و گوندەکانی دیمەشق ئاوارە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

لەشاری سوەیدا هەفتەیەک بەر لە ئێستا زنجیرەیەک ڕووداوی  شەڕی  خوێناوی ڕوویدا، کە گۆڕانکارییەکی مەترسیداری لە ئاستی ناوخۆیی و ناوچەییدا دروست کرد، و لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار کەس کوژراون، شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەبوون بەرەو شارەکانی دیکە ڕووی دا.

 

نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە سوریا ئەمڕۆ ٢٦ی تەمووز ڕایگەیاند کە ژمارەی ئاوارەکان لە ١٣ی ئەم مانگەوە لە  سوەیدا بەرەو دەرعا و گوندەکانی دیمەشق  بە ١٧٦ هەزار کەس مەزەندە کراوە،  کەبەهۆی  ئەو توندوتیژییەی  لە نێوان  گروپە چەکدارەکانی حکومەتی کاتی  سووریاو  هۆزە درووزیەکان  ڕوویدا.


ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی مرۆیی لەدەرعاو گوندەکانی  دیمەشق گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار، لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێک کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانەوە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدراوە.

 

جەختی لەوە کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ناچار بوون بە پێ مەودای دوور ببڕن بۆدۆزینەوەی  ناوچە سەلامەتەکان ، و ئێستا بە تەواوی پشت بە یارمەتییە مرۆییەکان دەبەستن، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆمیسۆنی  باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکانیدا،هەوڵی خۆی چڕتر کردووەتەوە بۆ دابەشکردنی پێداویستییە فریاگوزاریەکان،و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وە هاوکاریە دەروونیەکان، جگە لە پێشکەشکردنی چاودێری تایبەت بە  منداڵان.

 

جەختی لە گرنگی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو کەسانە کردەوە کە پێویستیان پێیەتی بەبێ بەربەست، جدڵنیابوون لەپێڕاگەشتن و  سەلامەتی کارمەندانی   بوارە مرۆییەکان  پرسێکی گرنگە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەوانەی پێویستیان بەهاوکاریە و پێشکەشکردنی وەڵامی پێویست لە کاتی خۆیدا.