ناوەندی هەواڵ
دەشنێ قاسم، یاریزانی بالە لە کۆیە دوای ئەوەی دوێنی ٢٩ی ئاب، لەگەڵ یانەی سەنحاریب بووە پاڵەوانی خولی عێراق، توانی لەگەڵ سێ یانەی جیاوازی كوردستان، ئەوانیش یانەكانی "ئەكاد، سەنحاریب و ئافرۆدێت"، ببێتە پالەوانی عێراق و ناوی چووە مێژووەوە.
دەشنێ، جگە لە پیشەكەی وەكو یاریزان، مامۆستایە لە دواناوەندیی ڕێوانی كوڕان لە سنووری پەروەردەی كۆیە.




