"نوانييروا"... پۆلێك بەرخۆدانی ژنان داگیرکاری بەریتانی هەژاند

نوانييروا لە نایجیریای ساڵی ١٩٢٩ ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سەپاندنی باج بەسەر ژناندا، لە ماوەیەکی کەمدا توانی هەزاران ژن کۆبکاتەوە، ناڕەزایەتییەکان کە نزیکەی ٢٥ هەزار ژن بوون، بەشدار بوون لە ناچارکردنی کارگێڕی داگیرکاری بەریتانی بۆ پاشەکشە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی نایجیری نوانييروا لە ساڵی ١٩٢٩ ڕێگای بۆ بەرخۆدانێکی فراوان خۆشکرد کە هەزاران ژن تێیدا بەشدار بوون، دوای ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتی سەپاندنی باج کە لەلایەن کارگێڕی داگیرکاری بەریتانییەوە جێبەجێ دەکرا، ناڕەزایەتییەکان بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بوون، بە پاشەکشەکردنی کارگێڕی بەریتانی لە پلانە باجییەکانی کۆتایی هات، سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسە خۆجێییەکان لە پۆستەکانیان.

 

نوانييروا، کە سەر بە گەلی ئیگبۆیە لە نایجیریا، وەک یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سیمبوولیەکانە لە یەکێک لە گرنگترین بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی ژنان دژی کارگێڕی داگێرکاری بەریتانی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا چووە ناو مێژووەوە، هەروەها چیرۆکەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٩ دەستی پێکرد، کاتێک مارک ئێمێروا، مارک کە سەرژمێری دانیشتووانی دەکرد، پێی ڕاگەیاند، کە پێویستی بە سەرژمێریکردنی ئاژەڵ و مرۆڤ هەیە، نوانييروا تێگەیشت کە ئەم داوایە لە ڕاستیدا پێشەکییەکی بۆ سەپاندنی باج بەسەر دانیشتوواندا، بۆیە ناڕەزایەتی دەربڕی.

 

کاردانەوەکە دەگۆڕێت بۆ بەرخۆدانێکی فراوان

نوانييروا پێیوابوو، بە پێی دابونەریتی ئەو سەردەمە، نابێت باج بەسەر ژناندا بسەپێنرێت، دەستی کرد بە گواستنەوەی ڕووداوەکە بۆ ژنانی دەوروبەری، بە خێرایی تووڕەبوونی پەرەسەندوو گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی گەلی ژنان دژی کارگێڕی داگیرکاری بەریتانی، ناڕەزایەتییەکان، کە بە "شۆڕشی ژنان" ناسرا، نزیکەی دوو مانگ بەردەوام بوون، نزیکەی ٢٥ هەزار ژن لە ناوچە جیاوازەکانەوە ڕژانە شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە باجە نوێیەکان و ئەو دەسەڵاتە فراوانانەی بەو بەرپرسە خۆجێییانە درابوون کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانییەوە دانرابوون.

 

بەرخۆدان کارگێڕی ناچار دەکات پاشەکشە بکات

بەرخۆدانی ڕێکخراوی ژنان فشارێکی گەورەی خستە سەر کارگێڕی داگیرکار، و بەریتانییەکان ناچار بوون پاشەکشە بکەن لە پلانەکانی سەپاندنی باج کە نیازیان هەبوو جێبەجێی بکەن، لە کاتێکدا ژمارەیەک لە بەرپرسە خۆجێییەکان لە پۆستەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە، دوای ناڕەزایەتییەکان، هەندێک چاکسازیش لە پێگەی ژنان و ڕۆڵیان لە کارگێڕیدا ئەنجام دران، ئەم بزووتنەوەیە، کە بە ناڕەزایەتی دەربڕینی نوانييروا دەستیپێکرد، تەنها نەبوو بە نارەزایەتییەک دژی باج، بەڵکو گۆڕا بۆ تێکۆشانێک کە هێزی ڕێکخراوی ژنانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کارگێڕی داگیرکاررگ دەرخست، و وەک یەکێک لە دیارترین بزووتنەوەکانی بەرخۆدان لە مێژووی نایجیریا تۆمار کرا.