جەلیلە خەلیل عوسمان: ئێمە دەست لە خاک و وڵاتی خۆمان هەڵناگرین

جەلیلە خەلیل عوسمان، بەڕێوەبەری كۆنگرەی ستار لە عامودێ، باسی لە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ناوچەكە كرد و وتی: ئێمە بە دەوڵەتی توركیا و هاوپەیمانەكانیان دەڵێین، هەرچییەك ڕووبدات دەستبەرداری خاك و نیشتمان نابین.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران دەکات. ئەو گوندانەی تۆپباران کراون گوندی تل زیوان لە شاری قامیشلۆ، گوندی خانیکە لە عامودێ، زرگان و دربەسییە، دەوڵەتی تورکیا بە تۆپ هێرشیش دەکاتە سەر عەین عیسا و گرێسپی، هەروەها هێرشکرایە سەر قامیشلۆ و لە ئەنجامدا بریندار و شەهید هەیە.

 

دەوڵەتی تورکیا هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتژمێرێک هێرشمان دەکات"

جەلیلە خەلیل عوسمان، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە عامودێی سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەبارەت بە هێرشەکان بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی هێرشدەکاتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ئەنجامدا خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج، زیان و برینداری سەختی لێدەکەوێتەوە، هەموو هاوڵاتیان لەسەر خاکی خۆیان دەژین و دەوڵەتی تورک ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج. ئەم گەلە مافی دەوڵەتی تورکی نەخوارد و هێرشی نەکردووەتە سەریان، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژ و هەموو کاتژمێرێک هێرشمان دەکاتە سەر، دەوڵەتی تورک بێ جیاوازی هێرش دەکاتە سەر شارەکانمان. ئێمە بە دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانیان دەڵێین هەرگیز واز لە خاک و نیشتمان ناهێنین، هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە لەسەر ئەم خاکە دەژین و وەک ژن خاوەن لە دەستکەوتەکانمان دەردەکەوین.

 

"بە خۆڕاگریمان وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە"

جەلیلە خەلیل عوسمان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە دەردەبڕێت، "بە دەوڵەتی تورکیا دەڵێین، واز لە هێرشکردنە سەرمان بهێنێت، خاکی ڕۆژئاوای کوردستان بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە، بە قوربانیدانی زۆر قورسی منداڵەکانمان ئەم خاکە ئاواکراوە، شوێنێک کە فرمێسکی چاوی دایکانی تێدا بکەوێت، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە خوێن دەڕژێت. دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی و بێ سنوور هێرشمان دەکاتە سەر و ڕۆژانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر خاکەکانماندا دەفڕێت، وەک خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بە خۆڕاگریی خۆمان وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەینەوە".

 

هەروەها دەشڵیت: ئێمە وەک ژنانی عامودێ بە هەموو پێکهاتەکانمانەوە چووینە بەردەوام ڕێکخراوی مافی مرۆڤ تا داوای مافی خەڵک بکەین، بەڵام کەس وەڵامیان نەداینەوە، بەداخەوە مافی مرۆڤ نییە و کەس مافی کورد ناپارێزێت، منداڵەکانمان بەبێ هیچ تاوانێک لە شەقامەکاندا دەکوژرێن و سکاڵامان لەسەر ئەو کوشتنانە تۆمارکرد، بەڵام هیچ وەڵامێک نەدرایەوە، ئەمڕۆ هەموو ئەو پێکهاتانەی لێرە دەژین، دەبنە ئامانجی هێرشەکان، ئێمە هیچ تاوانێکمان نەکردووە، تەنها لەسەر خاکی خۆمان دەژین و هێرشمان نەکردووەتە سەر خاکی تورکیا، ئێمە ئازادیخوازین و چیتر خوێنڕشتنمان ناوێت، ئێمە نامانەوێت دایکەکانمان بگرین و دەست لە خاکەکەمان بەرنادەین.