ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: ئێستا کات کاتی ژنانە

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاوکردەوە. ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڤیدیۆکەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەوە بڵاوبووەتەوە، ژنان بە جلوبەرگی کلتوری خۆیانەوە هەڵدەپەڕن، هەروەها لە ڤیدیۆکەدا دروشمی "پێکەوە دەیگۆڕین ئێستا کاتی کاتی ژنانە" دەڵێنەوە.

 

ڤیدیۆکە بەم شێوەیە بڵاو کراوەتەوە: "بەرەو ٨ی ئادار دەڵێین پێکەوە دەیگۆڕین، کات کاتی ژنانە، لە دژی ئەوانەی دەیانەوێت فشار بخەنە سەر ژیانمان، پێکەوە سوورین لەسەر هەڵپەڕکێی خۆمان و بە تێکۆشانی خۆمان دەیگۆڕین، ئێمە پێکەوە دەیگۆڕین، کات کاتی ژنانە".